سەرۆك بارزانی :لەژێر هیچ فشارێكدا لە ڕیفراندۆم پاشگەز نابینەوە
ئاژنسی هەواڵی (كونا) ی فەرمی وڵاتی كوەیت بلاویكردەوە كە (سەرۆك بارزانی ) سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیوارەی رۆژی هەینی لەگەل وەفدێكی ڕاگەیاندنكاری كوەیتی كۆبوەتەوە كە پێكهاتوون لە گرنگترین سەرنووسەری میدیاكانی كوەیت .
لە كۆبونەوەكەدا ( سەرۆك بارزانی ) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ میدیاكارانی ولاتی كوەیت ڕایگەیاند ” ئامانج لە ڕیفراندۆم پاراستنی گەلی كوردستانە لە دوبارە بونەوەی كارەسات و ناهەمووارییەكان لە داهاتوودا ، پێویست ناكات وڵاتانی ناوچەكە لە ڕیفراندۆم بترسن ،چونكە لە ماوەی 26 ساڵی ڕابردوودا هەرێم سەلماندوویەتی كە هۆكاری سەقامگیری یە لە ناوچەكەدا “.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیدارەكەیدا لەگەڵ وەفدی ڕاگەیاندنكارانی كوەیتی ڕاشیگەیاند” دوای ڕیفراندۆم پەیوەندی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان لە ناوچەكەدا زیاتر سەقامگیرو چەسپاوتر دەبێت ، ریفراندۆم بڕیاری گەلی كوردستانەوە بە هیچ شێوەیەك واز لەو مافەی خۆی ناهێنێت لە ژێر هیچ فشارێكدا لێی پاشگەز نابینەوە ، پاڵپشت بە ئەزموونی ڕابردوو باشتر وایە هەرێمی كوردستان و حكومەی عێراق ببنە دوو دراوسێی باش تا رووداوی گەورە ڕوونەدات “.