گۆڕان كه‌له‌گایی ده‌وێت یان چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
رێكان سه‌باح
تا ئه‌و چڕكه ساته به‌هۆی بیانووی نه‌بوونی په‌رله‌مان و په‌كخستنی په‌رله‌مان، كه له پاش 23ی حوزه‌یران په‌كی خرا، به‌وه‌ی په‌رله‌مان یاسایی ده‌رنه‌كرد، نه‌ك داخرا، گۆڕان به‌ئاوازی په‌رله‌مان كارا نیه، دژایه‌تی خواستی یه‌كرێزی گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كانی كوردستانی ده‌كرد، كوردستانی دابه‌شی سه‌ر دوو به‌ركرد، به‌ڵام كه پارتی كه‌وته، ناوچه‌قی دوو ئاراسته‌ی بێ گه‌رانه‌وه، ئاراسته‌ی یه‌كه‌م: قوت دانی كوردستان له‌لایان هێزه شیعه باڵاده‌سته‌كان كه به‌روونی به‌ئاراسته‌ی مه‌ركه‌زی و مۆنۆپۆڵی ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و به‌موسڵكردنی شاره‌كانی كوردستان گه‌ڵاڵه‌ی دیدیی شیعه بوو پاش داعش له مه‌بده‌ئی زۆرنه و كه‌مینه‌دا، هیچ ده‌رفه‌تێكیش بۆ كورد نیه كه بتوانێت كات به‌فیرۆبدات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت، بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، یان بوونی زه‌مانه‌تێكی ستراتیژی و كه له‌ژێر چاودێری نێوده‌ڵه‌تی، دا به‌رجه‌سته‌ی مانه‌وه‌ی كورد بكات، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه ستراتیژیه كه پارتی زۆر به‌باشی ده‌یبینێت و له‌هه‌موو هێزه‌كان زیاتر هه‌ستیاره له‌م دۆخه، ده‌زانێت هیچ رێگایه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چڕكه ساتی سیاسی به‌فیرۆ بدرێت، قۆناغی دوای داعش بۆ كورد مه‌ترسیدارترین قۆناغه، له ئاراسته‌ی دووه‌میشدا پارتی و بارزانی به‌دیاری كراوی، له‌نێوان ئه‌و مه‌ترسیه‌دا، هه‌موو جۆڕه ته‌نازوڵێك ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رجه‌سته‌ی یه‌كرێزی و هاوكاری هێزه سیاسیه‌كانی كورد بكات، له‌و مه‌ترسیه‌دا باشتر هه‌نگاو بنێت، پارتی له‌زاری سه‌ركرده‌كانی زۆر به راشكاوانه، گوتی، هه‌موو كێشه‌كان، شایانی گفتوگۆیه، ئه‌مه‌ش له‌رێگای دانووستاندنه‌وه ده‌بێت به‌ڵام گۆڕان هیچ رووئیایه‌كی رونی بۆ دانووستاندن نیه تا ئه‌م چڕكه ساته له هه‌وڵی كات كوشتنه، واتا دانووستاندن و كۆبوونه‌وه، تاكه رێگای چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانه له‌دیدی پارتی دا، به‌دیلی ئه‌مه هیچ رێگایه‌كی تر نیه جگه له ئارپێچی له‌یه‌كگرتن، كه‌وایه گۆڕان له‌به‌رده‌م بڕیاره و چیتر ناكرێت له‌ژێر بیانواتی جیاواز، خۆی حه‌شار بدات، ریفراندۆمیش زۆر به‌روونی دواناخرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌یه‌وێت وه‌ڵامی كۆبوونه‌وه، له‌رێگای چه‌واشه‌كردنی رای گشتی، بیانووه‌كان تێپه‌رێنێت، زه‌مینه‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌بار ببات، ئه‌وه بێ شك بابه‌تێكی تره و خوێنه‌وه‌یه‌كی تره، كه پارتی وا لێده‌كات به‌خه‌ڵكی كوردستان بلێت ئه‌وه من هه‌موو مه‌رجه‌كانم لابردوو و هه‌موو هێلێكی سورم كرده سه‌وز و خستمه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌ڵام گۆڕان هه‌ر نایه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و كورسیه دابنیشێت، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان”.
ئالێره‌دا قوه‌تی پارتی له ره‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌موومژه‌ی كه گۆڕان له چه‌واشه‌كردنی رای گشتی به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆز كردنی دۆخه‌كه، له بانگه‌شه‌ی تۆمه‌تبار كردنی پارتی له مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات ده‌ره‌وێنێته‌وه و به روونی به‌یه‌كێتی و هه‌موو حزبه‌كانی تر ده‌لێت، ئه‌وه منم ته‌نازوڵ ده‌كه‌م و هیچ شتێك به‌هێڵی سوورم نازانم بۆ گفتوگۆ، به‌ڵام ئه‌وه گۆڕانه ده‌یه‌وێت كه‌ڵه‌گایی خۆی بسه‌پێنێت، له‌ژێر چه‌واشه‌كردنی رای گشتی و بیانواتی جیاوازه‌وه، له‌هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌دایه، وه‌ك هه‌ندێك ده‌نگی پۆپۆلیسته‌كانی گۆڕان ده‌لێت، یه‌ك ده‌نگ به‌قوربانی رێكه‌وتنی پارتی ناكه‌ین، كه‌وایه گۆڕان بۆ هێشتنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه به‌م ئاڵۆزی و فڕكان فركانه، له‌ئێستادا له‌ژێر ناوی پارتی ده‌یه‌وێت دواخستنی ریفراندۆم له‌كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانبخاته خه‌رمانی گۆڕانه‌وه، به‌وه‌ی گوایه پارتی له‌ژێر گوشاری زۆر دایه و ده‌یه‌وێت ئۆباڵی دواخستنی ریفراندۆم بخاته سه‌ر گۆران له مه‌به‌ستی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، ئه‌مه قسه‌یه جگه له‌وه‌ی كه گۆڕان له تێپه‌راندنی بیانووی دوو ساڵه‌ی رابردوو له بانگێشه‌ی په‌كخستنی په‌رله‌مان مێشك‌و و بینینی ئێمه‌ی بێزار كردبوو هیچی تر نیه، ریفراندۆم به زه‌مانه‌تی ستراتیژی و نێو ده‌وڵه‌تی دواده‌خرێت، نه‌ك به فشار، ئه‌مه‌ش به‌روونی له‌زاری بارزانی دا گوتراوه‌ته‌وه، ده‌گوترێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئێستا كاتی نیه، ئه‌ی كه‌ی كاتیه‌تی؟ بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌و دۆخه‌دا راسته رێگا به‌بیانووی تر خواربكات، پارتی به‌قوه‌تێكی تره‌وه، یه‌كێتی و یه‌كگرتوو و هه‌موو حزبه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م تێگه‌یشتن له كه‌ڵه‌گایی گۆڕان”.
گۆڕان ده‌یه‌وێت زه‌مینی دانووستاندن له‌گه‌ڵ پارتی له‌رێگای گه‌رانه‌وه‌ی بانگێشه‌یه‌كی تر چه‌واشه‌كاریانه، گوایه پارتی ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری په‌رله‌مان بشكێنێت له‌بار ببات، ئه‌م قسه‌یه‌ش جگه له چه‌واشه‌كاری هیچی تر نیه، چونكه ناكرێت وێنای دروست بوونی په‌رله‌مان، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافقی سیاسی و مه‌كته‌به سیاسیه‌كان دروست بووه، به‌وێنایه‌كی تر و روێكی تر پێشان بدرێت، هیچكات نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆ هه‌یكه‌لیه‌ی په‌رله‌مانی دروست نه‌كردووه، یان هێشتا زه‌مینه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نه‌بووه، جگه له‌مه‌ش ئه‌ندام په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای لیست و رێكه‌وتنی مه‌كته‌به سیاسیه‌كان دروست بوونه، ئه‌مه‌ش له‌ژێر په‌رچه‌می رێكه‌وتنی سیاسی بووه، سه‌روه‌ری په‌رله‌مان، له مه‌كته‌بی سیاسی گه‌لاڵه بووه، له‌وێشه‌وه بریار له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی دراوه، دروست كراوه، ئه‌م مه‌بده‌ئه پێشه‌ڵ بكرێت، مه‌كته‌بی سیاسی رۆڵ ده‌بینێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌یه‌وێت راستی رووداوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی دانووستاندنه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، سه‌روه‌ری په‌رله‌مان به‌رجه‌سته بكات، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دوو مه‌بادئی ئه‌ساسی بێت، یه‌كه‌م، مه‌بادئی زۆرینه و كه‌مینه، دووه‌م ته‌وافقی سیاسی، ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری په‌رله‌مان دایه، ده‌بێت یه‌كێك له‌و دوو مه‌بادئه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، جارێكی تر په‌رله‌مان رووبه‌روی دۆخی له‌و شێوه‌یه نه‌كاته‌وه، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت، مه‌بده‌ئی یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر گۆڕان زۆرینه و كه‌مینه‌ی هه‌ڵبژارد، ده‌بێت له‌ژێر ناوی ره‌هه‌ندی نیشتمانی هیچ زۆرینه‌یه‌ك عه‌یبدار نه‌كات، كه له‌ده‌ره‌وی خۆیدا به‌رجه‌سته‌كرا له بریاردا، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی ته‌وافقی سیاسی و رێكه‌وتنی مه‌كته‌بی سیاسی بوو، ئه‌وه ناكرێت زۆرینه‌ی شلۆق كوده‌تای به‌سه‌ر ئه‌و مه‌بده‌ئه بكات، بۆیه سه‌روه‌ری په‌رله‌مان له ره‌هه‌ندی ته‌رجه‌مه‌كراوی په‌رله‌ماندا په‌یره‌و ده‌كرێت، كه له‌نێوان ئه‌و دوو مه‌بده‌ئه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو مه‌بده‌ئه، كه‌ڵه‌گایی سیاسی و فه‌رز كردنی هیچ رێگایه‌كی تری دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی دۆخی دووساڵی رابدروو زه‌مانه‌ت ناكات”.