دامەزرێنەرێكی گۆڕان: ھەوڵدان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی زۆر باشە

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە بێ‌ مەرج, ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان، ڕای دەگەیەنێت، كە ھەوڵدان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی زۆر باشە.

ئاوات قارەمان، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان, ڕایگەیاندووە: “پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان كارێكی خراپ بوو، بەڵام ئێستاش ھەوڵی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەدرێت شتێكی زۆر باشە، بەو مەرجەی پەرلەمان دەستكراوە بێت و بتوانێت یاسا دابنێت”.
ئەو ئەندامەی دەستەی دامەزرێنەری گۆڕان، ئەوەشی خستە روو: “خەڵكی كورد دەیان و سەدان ساڵە لە ژێردەستەیدا بوون، پێموایە ھەموو كوردێك، تەنانەت ئەو كوردانەی خیانەتیشیان كردووە و لەگەڵ ڕژێمەكانی پێشوی عێراقدا بوون، ھەموویان پێیان خۆشبووە ببنە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان و ئازاد بن”.
ئاشكراشی كرد: ” پێویستە ھەموو لایەنەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆدەنگ بن، چونكە پەرلەمان دەزگایەكی شەرعییە و لەلایەن خەڵكەوە ھەڵبژێردراوە”.

Back to top button