سەعدی ئەحمەد پیرە بە گوتەبێژی فەرمیی یەكێتیی دەستنیشان كرا
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبویەوە, لە كۆبوونەوەكە سەعدی ئەحمەد پیرە بە گوتەبێژی فەرمیی یەكێتیی دەستنیشان كرا, دوای كۆبوونەوەكەش، گوتەبێژە نوێكەی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە و بەدواداچوونیش بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەران دەكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی نوێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە میانەی پرێس كۆنفرانسێكداڕایگەیاند: “هیوادارین بتوانین بۆ چارەسەركردنی تەواوی گرفتەكان، پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ لە كۆبوونەوەیكی سیاسییدا كۆبكەینەوە وبە ھەموومانەوە ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدەین”.
گوتیشی: “لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاری ئەوەمانداوە، كە بەدواداچون بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەران بكەین، ھەرواھا داواش لە شارەزایان دەكەین ڕاپۆرتمان پێشكەش بكە لەبارەی داهاتی نەوت و سنوورەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ چارەسەری هەموو پرسەكان لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە، دواتر لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتیشی: “بەپێویستی دەزانین سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دابنیشن و بۆیان ڕوون بكەنەوە، مووچەی فەرمانبەرانو مووچەخۆرانی تر كەی و چۆن و چەند دەدرێت، بۆ ئەوەی خەڵك بتوانێت ژیانی ڕێكبخاتەوە”.