شیرین رەزا: رێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی بۆ رێگری كردنه‌ لە سەربەخۆی كوردستان

خواكوڕك
 
ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان لە بەغدا بە میدیایەكی عێراقی راگەیاندووە، رێكەوتنی یەكێتی و گۆڕان بۆ رێگری بووە لە سەربەخۆی كوردستان و رێكەوتنەكە تەنها بۆ ئەوە كراوە و پەیوەندی نیە بە ناكۆكیەكانی نێوان ئەو دوو حزبە لە سلێمانی.
 
شیرین ڕەزا، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی (ئەلمەعلومە)ی عێراقی ڕاگەیاندووە: “یەکێتی و گۆڕان لەئێستادا له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق نین و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بابەتی و خودی دەگەڕێتەوە”. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: “له‌ ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كه‌ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گرنگی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان هێنایه‌ ئاراوه‌، جەخت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێستا نابێت بیر له‌ پڕۆژه‌ی ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه‌ بكرێتەوە”.
بە گوتەی شیرین ڕەزا، هەرێمی کوردستان ئێستا “بنەماکانی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی نییە” و لە ڕووی ئابووری و ئاسایشەوە دۆخی هەرێمی کوردستان سەقامگیر نییە. جگە لە بوونی ناكۆكی لەنێوان لایەنە ناوخۆییەکان لە لایەک و لە نێوان هەولێر و بەغدا لە لایەکی دیکە. دەشڵێت: “ئەو هۆکارانە وای لە هاوپەیمانێتییە نوێیەکەمان کردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک بیر لە جیابوونەوە لە عێراق نەکەینەوە”.
Back to top button