ئاسایشی هەولێر: رێگەمان لە كەس نەگرتوە
دوای ئەوەی كەناڵی ئێن ئاڕتی هەوالێكی بڵاوكردەوە گوایە لە بازگەی كەلەك رێگری لە هاوڵاتیان كراوە بچن بۆ سیمینیاري یەكێك لەبازرگانانی سلێمانی لە وەڵامدا, ئاسایشی هەولێر رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوەو رەتیدەكاتەوە رێگە لە كەس گیرابێت لە هەولێرەوە بچێت بۆ سلێمانی.
بەپێی راگەیەنراوێكی رۆژنامەوانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كە وێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتووە ئاماژە بەوە كراوە، كەناڵی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە هەواڵێكیدا بڵاویكردۆتەوە گوایە بازگەی كەڵەك رێگا بە هاووڵاتیان نادات بچن بۆ سلێمانی بۆ بەشداریكردن لە سیمینیارێكدا، بەڵام ئەو هەواڵە سەر لەبەری دورە لە راستییەوە.
لە رونكردنەوەكەی ئاسایشدا هاتوە، هیچ كەس رێگەی لێناگیرێت لە هەولێرەوە بچێت بۆ سلێمانی، دەشڵێت، بازگەی كەڵەك دەكەوێتە نێوان هەولێر و دهۆكەوە نەك هەولێر و سلێمانی.