لە سلێمانییەوە كەمپینێكی دیكەی پشتیوانی لە ریفراندۆم راگەیەندرا
لەگەڵ ئەوەی پێشتر لە سەر ئاستی جیاواز لە سلێمانی و دەووروبەری رێكخراوەكانی كۆمەلگای مەدەنی پشتگیری خۆیان بۆ سازدانی ریفراندۆم دەربڕی, ئەمڕۆش ژمارەیەك لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری ئاینەكان و چەند كەسایەتییەكی ناسراوی شاری سلێمانی، بڕیاریان دا پشتگیری لە ریفراندۆم بكەن و داوا لە حزبە سیاسییەكانیش دەكەن لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەری كێشەكان بكەن.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری سلێمانی، ژمارەیەك لەڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەرانی ئایینەكان و چەند كەسایەتییەكی شارەكە، پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆم راگەیاند.
جەختیشیانكردەوە، پشتگیریی لە ریفراندۆم و بوون بە دەوڵەت، هەوێنێكە بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان لە شاری سلێمانی و داوایانكرد خەڵكی سلێمانی سەرجەمیان بەشداری بكەن و دەنگ بە بەڵێ بدەن لە رۆژی 25ی ئەیلولدا.
هاوكات لیژنەیەكی سەرپەرشتییان راگەیاندو ئاشكرایان كرد، ناكرێت خزمەتگوزاری بكرێتە پێوەر بۆ رەتكردنەوەی مافی دەوڵەتبوون لە ناوخۆ، هەروەها ئاماژەیان بەوەكرد، ریفراندۆم بەتەنها موڵكی هیچ هێزێكی سیاسی نییە، ناكرێت هیچ كەس و لایەنێك لەپێناو مەرامێكی تایبەت ئەم پرۆسە چارەنووسسازە بە بەرۆكی لایەنێكی تردا هەڵبواسێت.