حاجیهكی كورد له سعودیه كۆچی دوایی كرد
جێگری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک سهبارهت به حاجیانی كورد له ماڵی، خودا رایدهگهێنێت” یهكهم حاجی كورد كه دانیشتووی شاری كهركوكه له ماڵی خوا كۆچی دوایی كرد.
(دلێر جەبار جەلال) جێگری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک، ڕاگەیاند”شەوی ڕابردوو 5/8/2017 یەکەمین حاجیی کوردی دانیشتووی شاری کەرکووک بەناوی (عارف محەمەد)، لە وڵاتی عەرەبساتی سعوودیە کۆچی دوایی کردووە”.
جێگری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک، زیاتر گوتویهتی “ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە 3/8/2017 سەفەری ئەو وڵاتەی کردووە بۆ بەجێھێنانی فەریزەی حەج”.
بەپێی زانیارییەکان حاجییە کۆچکردووەکە لەدایکبووی ساڵی 1940ەو دانیشتووی گەڕەکی شۆریجەی شاری کەرکووکە.
ههر لهو بارهوه (نەبەز ئیسماعیل) گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگهیاندوه”ئەو حاجییەی کۆچی دوایی کردووە لەگەڵ حاجیانی عێراقی سەفەری ماڵی خوای کردووە و سەرجەم حاجییانی ھەرێمی کوردستان سەلامەتن”.
ئهوهیش یاوی باسه” لە وەرزی حەجی ساڵی ڕابردوودا 3 حاجی کورد کە ئافرەتێک و دوو پیاو بوون، لە وڵاتی عەرەبستانی سعوودیە کۆچی دواییان کرد.