زۆر خواردنی په‌تاته‌ی بر‌ژاو ده‌بێته هۆكاری مردنی له ناكاو
وه‌ك ده‌زاندرێت، په‌تاته خۆراكێكی زۆر به سوده و خواردنیشی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له زۆر ووڵات وه‌كو ژه‌می سه‌ره‌كی بهركادههێندرێت، به‌ڵام له تازه‌ترین توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خواردنی په‌تاته‌ی بر‌ژاو، ده‌بێته هۆی مردنی له ناكاو، به تایبه‌تی له منداڵان، ئه‌گه‌ر هاتوو رێژه‌یه‌كی زۆر بخوات.
توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه” كه خواردنى په‌تاته‌ى بر‌ژاو په‌یوه‌ندى هه‌یه به مردنى ناوادهوه . ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى پیشانى داوه ، ه‌ئو كه‌سانه‌ى كه زیاتر له دوو جار له ماوه‌ى هه‌فته‌دا په‌تاته‌ى بر‌ژاو ده‌خۆن ، مه‌ترسى مردن له نێویاندا دوو ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌بێت .ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر 4440 كه‌س كه ته‌مه‌نییان له نێوان 45 تا 79 ساڵ و بۆ ماوه‌ى 8 ساڵ ئه‌نجامدرا.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا 236 كه‌سیان كۆچى دواییكرد. توێژه‌ران رایانگه‌یاند كه ئه‌و به‌شداربووانه‌ى كه له هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار په‌تاته‌ى برژاویان خواردبوو ، به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌تاته‌ى برژاویاننهخواردبوو، به‌رێژه‌ى دوو ئه‌وه‌نده له مه‌ترسى تووشبوون به مردنى ناواده دا بوون .
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌ى پشت راست نه‌كردۆته‌وه كه خواردنى په‌تاته‌ى بر‌ژاو تاكه‌كان ده‌كوژێت ،به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجامه ئه‌وه‌ى پیشان داوه كه خواردنى په‌تاته‌ى بر‌ژاو ئه‌گه‌رى مردنى ناواده زیاتر ده‌كات.