پیازی سور زۆر به‌سوده و رێگری ده‌كات له تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه
پیاز رووه‌كێكی زۆر گرنگ و پیویسته بۆ له‌شی مرۆڤ، رۆژانه‌ش به‌كارده‌هێندرێت و چه‌ندین سودی سه‌رنجراكێشی هه‌یه و رۆژانه‌ش له ژه‌مه خواردنه‌كان به‌كاردێت، له تازه‌ترین توێژینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه پیاز، رێگری ده‌كات له تووش بوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه.
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى پیشانى داوه كه پیازى سوور ده‌وڵه‌مه‌نده به پێكهاته به‌هێزه‌كان كه بۆ له ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه به سووده،توێژینه‌وه‌یه‌كى زانایانى زانكۆى گولف له كه‌نه‌دا پیشانى داوه ، ئانتۆسیانین” ، كه به هۆى كارى رهشبوونى پیاز هه‌ژمار ده‌كرێن رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها جۆرێك فلاونۆئید به ناوى ” كورستین ” ، له رێگه‌ى بچووكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى خانه‌كانى شێرپه‌نجه هه‌مان كاریگه‌رى دروست ده‌كات،به ووته‌ى زانایان پیازه‌كان ئه‌و رێره‌وان چاڵاك ده‌كه‌ن كه خانه‌كانى شێرپه‌نجه له ناو ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها خواردنى پیاز هۆكارێكى سه‌ره‌كییه بۆ له‌ناوبردنى خانه‌كانى شێرپه‌نجه .
سووده‌كانى خواردنى پیاز زۆرن له‌وانه:-
ده‌توانێت رێگه له تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانى دڵ بگرێت ،هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كى زانایانى هۆنگ كۆنگى پیشانى داوه كه پیازى سوور ، ده‌توانێت رێگه له كۆلسترۆلى زیانبه‌خشى خۆێن بگرێت و رێگه له تووشبوون جه‌ڵته‌ى دڵ و مێشك بگرێت . به ووته‌ى توێژه‌ران ، ئه‌و وڵاتانه‌ى كه زۆرترین پیازى سووریا‌ن تێیدا بۆ خواردنى به‌كارهاتووه رێژه‌ى تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه رێژه‌ى تووشبوونیان كه‌متره.