زێدان پلانی داهاتووی ریالی ئاشكرا كرد و گوتی” چاوه‌روان بن

زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پلانی خۆی و تیپەكەی بۆ وەرزی نوێ ئاشكرا دەكات و رايده‌گه‌ینێت” هه‌میشه‌ یاریزانه‌كانم تێنووی به‌ده‌ستهێنانی نازناون و ده‌یانه‌وێ نازناو بچنه‌وه‌ بۆیه‌، بۆیه‌ دڵنیاین له‌ پلان و به‌رنامه‌كانمان.

زێنەدین زێدانی فەرەنسی  و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا گوتی” من لەچاوی یاریزانەكانم گر و تین و تێنوەتی دەبینم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان، هه‌روه‌ها ریال مەدرید تیپێكی تێنووە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان ، هەموو كەس دەزانێت ئێمە لەكوێین، هەموو كات لەكۆتایی وەرز داوای نازناومان لێدەكرێت ، ئەمەش بۆ ئێمە كارێكی قورسە بەڵام پێویستە لەسەری بەردەوام بین”.

راهینه‌ره‌كه‌ی ریال ئه‌وه‌شی گوت ” یاری داهاتوومان بەرامبەر مانچستەر یونایتدە كە یەكەم یاری وەرزی نوێیە ، بۆ ئەمەش چاومان لە نازناوەكەیە و بەباشی خۆمان ئامادە كردووە”.

لەبارەی پلان و ئامانجی تیپەكەی بۆ وه‌رزی نوێ، زێدان گوتی” ئێمە دەمانەوێت هەردوو نازناوی سوپەری ئەوروپا و ئیسپانیا بەدەستبهێنین و ركابەری لەسەر مۆندیالی یانەكان بكەین و لە لالیگاش دەستپێكێكی باش تۆمار بكەین”.

Back to top button