له‌باره‌ی تیرۆری (وه‌دات حسێنه‌وه) نامه‌یه‌ك به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/08/wdad-1.jpg)
خواكوڕك
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی ڕۆژنامەنووسان،له‌باره‌ی كوشتنی وەدات حوسێن، ڕۆژنامەنووسەکەی دهۆک نامەیەک ئاراسته‌ی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌كات. ئانتۆنی بێلانگه‌ر، سكرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامه‌نووسان، له نامەكه‌دا ئیدانه‌ی كوشتنی وه‌دات حسێن ده‌كات و داوای لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکات.
بێلانگه‌ر له‌نامه‌كه‌دا نووسیویەتی: “ئه‌گه‌رچی ئاگاداری ئه‌وه‌ین پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌موو توانایه‌كی بخاته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه و سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه كه ده‌كرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد هه‌بێت”. له درێژه‌ی نامه‌كه هاتووه: “دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و داوای دۆزینەوە و بە سزا گەیاندنی بکوژانی وەدات حوسێن دەکەین”.
ڕۆژی 13\8\2016، ڕۆژنامه‌نووس وه‌دات حوسێن له ناو شاری دهۆك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوە ڕفێندرا و دواتر به برینداری له سه‌ر ڕێگه‌ی دهۆك-سێمێل دۆزرایەوە. باوكی رۆژنامه نووسه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه كه گومانی له‌و كه‌سانه هه‌یه كه‌پێشووتر كاری له‌گه‌ڵیان كردووه و دواتر وازی لێهێناون.