ئازاد جوندیانی:ئێستا كاتی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه
كه‌سایه‌تی دیاری سیاسی و رووناكبیر و رۆشنبیری كوردستان و ئەندامێکی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدهگهێنێت” ململانێی سیاسی دابەشبوونی لەبارەی کەیسی سەربەخۆیی دروستکردووە.
(ئازاد جوندیانی)سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، لبه رادیۆی دەنگی ئەمریکای راگه‌یاندوه” وڵاتانی ناوچەکە هیچ کاتێک بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بە گونجاو نازانن، بۆیه ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆی و پێویسته بڕیار بده‌ین.
جوندیانی لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان، گوتوویه‌تی” کەیسەکە مەسەلەیەکی یاسایی نییە بە ئەندازەی ئەوەی مەسەلەیەکی سیاسییە، بۆیه پەرلەمان پێویستی بە گۆڕینی بنەڕەتی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە ناوەندێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، نەک کێشە نانەوە.