به‌په‌له…به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و سێی تریش بریندار بوون له‌م میحوه‌ره
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك، له گوندێكی كاكه‌ییه‌كان، پێششمهرگهیهك شه‌هید بوو، سێی تریش بریندار بوون.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 6/8/2017 له گوندی (ته‌ل حه‌مه‌دی) سه‌ر به قه‌زای داقوق، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆ مبێكی چیندراوی، تیرۆریستانی داعش، به فه‌وجی كاكه‌ییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سێ پێشمه‌رگه بریندار بوون، پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هید بوو، به پێێ زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، ئه‌و پهێشمهرگانه له كاتی به جێ گه‌یاندنی ئه‌كری خۆیاندا بوون، به‌لام به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چیندراو پێیاندا، ئه‌و زیانه‌یان به‌ركه‌وتووه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ش كه شه‌هید بووه ناوی (سیروان مه‌جید كاكه‌یی) بووه، كه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه و سه‌ر به فهوجهكهیه، له میحوه‌ری داقوقی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه چهنجهمین جاره به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌و میحوه‌ره، چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و بریندار ببن، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیش ئه‌وه پشتراستده‌كاته‌وه” كه تیرۆریستانی داعش پاش شكسته گه‌وره‌كه‌یان له سنوری شاری موسڵ، له ئێستادا له‌م سنوره له جموجۆلدان،به‌و جۆره ده‌یانه‌وێ تۆله‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ هه‌موو حاڵه‌ت و ئه‌گه‌ره‌كان له‌و په‌ری ئاماده‌باشین و ئه‌و كردوه نهزكانه ساردمان ناكاته‌وه له پارێزگاریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان.