گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی به توندی وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دری دایه‌وه ده‌ڵێت” قبوڵی ناكه‌ین
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ڵامی سه‌در ده‌داته‌و، سه‌باره‌ت به هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و رێكخستنیان له نێو هێزه‌كانی سوپای عێراق و رایدهگهێنێت” به‌هیچ جۆڕێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی مایه‌یی قبوڵ كردن نیه.
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی (ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی) وه‌لامی سه‌در ده‌داته‌وه رایدهگهێنێت” سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق (حه‌يده‌ر عه‌بادى) به روونى گوتوویه‌تی” حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه و به‌شێكى سه‌ره‌كى سيستمى ئه‌منى و به‌رگرى عێراقه، هه‌روه‌ها حه‌شدی شههبی له ئێستایه بريتيه له فه‌تواى مه‌رجه‌عييه‌ت و راسته‌وخۆ سه‌ر به حكومه‌ته و چاره‌نووسى روون و ئاشكرايه و ياساى تايبه‌تى هه‌يه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سند كراوه، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبول نیه ئه‌و هێزه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، قبوڵی ناكه‌ین.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوو،(موقته‌دا سه‌در) رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاش سه‌ردانی بۆ شانشینی سعودیه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق گوتی” پێويسته حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌ندامه رێكخراوه‌كانى بخرێنه رێزى سوپاى نيشتيمانى.