هێزەکانی سوریای دیموکرات نیوەی ڕەققە ئازاد دەکەن
لە میانەی بەردەوامیەکانی جەنگ لە سوریاو پێشڕەویەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات،ئەو هێزانە توانیویانە چلوپێنج لەسەدی شاری ڕەققە ئازاد بکەن و چەکداری داعشیش گۆشەگیر بکەن.
بریک مەکگۆڕک نێردەی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی دژی داعش ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە پێشڕەوی بکەن و نزیکەی نیوەی شارەکە لە داعش پاک بکەنەوە.
تایبەت بە دزەکردنی چەکدارانی داعش بەرەو ئەوروپا مەکگۆڕک وتی لەگەڵ تورکەکان ڕێکەوتوین لەسەر توندکردنی سنورەکانی ئەو وڵاتەو سوریا تا ڕێگربن لە دزەکردنی ئەو چەکدارانە بەرەو ڕۆژئاوا”.