ئەنجومەنی ئاسایش توندترین سزای کۆریای باکور دەدات

 
دوای تاقیکردنەوە موشەکە بالیستیە کیشوەر بڕەکەی و برەودانی زیاتر بەو موشەکانە،دواجار کۆریای باکور خۆی خستە داوی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش.
 
لەدوا کۆبونەوەی خۆیدا ئەنجومەنی ئاسایش بەکۆی دەنگ بڕیاری سزادانی کۆریای داو بڕیارەکەش خۆی لە ڕێگری کردن و کەمکردنەوەو ناردنە دەرەوەی ئەو کانزایانە دەبینێتەوە کە کۆریا هەناردەی دەرەوەیان دەکات،بەتایبەت خەڵوزو خاوی ئاسن و ئاسن کە لەسەدا چلی هەناردەی ئەو وڵاتەیە بۆ دەرەوە و لە ساڵی ڕابردوشدا کۆریا لەو ڕێیەوە ۱،۲ ملیار دۆلاری وەدەست خستوە.
 
ئەم سزایە کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری بینگ یانک جێدەهێڵێت و لە ڕابردووشدا سزای لەو جۆرە بەسەر ئەو وڵاتەدا نەسەپێنراوە.
 
Back to top button