سه‌فین دزه‌یی باسی كۆتایی هێنان به‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌كات

سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ رایگه‌یاند” حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بە مەبەستی ئەوەی گوزەرانی خەڵک باشتر بێت، ده‌شلێـ”دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت، وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت ئێستا کار لەسەر چەند سیناریۆیەک دەکەن لەسەر بنەمای داهات و زیادبوونی داهات، دواتر ئەو سیناریۆیانە لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئەنجوومەنی باڵای قەیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.

هه‌روه‌ها سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌شلێـ”واقعی کوردستان لەڕوی جوگرافی و ئابوورییەوە دیارە ، ریفراندۆم خواستی خەڵکی کوردستانە ، ئەگەر هاتوو هەرێمی کوردستان بڕیاری بەڵێی دا لەسەر سەربەخۆیی کوردستان بێگومان لەدایکبوونی نەتەوە بەبێ ئازار نابێت و پێویستە قوربانیشی بۆ بدرێت ، راستە خەڵکی کوردستان قوربانی زۆریان داوە بەڵام رەنگە لە داهاتوو پێویست بکات پشوودرێژییان زیاتر بێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بە مەبەستی ئەوەی گوزەرانی خەڵک باشتر بێت و ئەو پێشهاتە نەخوازراوانە کەمتر کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان و خەڵک هەبێت”.

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی واده‌ی ده‌سكاری مووچه‌ و گۆڕانكاریه‌كان له‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ سه‌فین دزه‌یی گوتیشی” بڕیارە دوو مانگی دیكە دەستكاریی سیستەمی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران بكرێت و بەپێی سیستەمە نوێیەکە هەر مووچەخۆرێك نزیكەی 70%ی مووچەی جارانی وەربگرێت.

Back to top button