سیناریۆكانی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئاشكرا بوون
وابریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو دا په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه، سیناریۆی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌نێوان لایانه‌كان ئاشكرا ده‌بێت و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیش ده‌لێت كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌و دوو رۆژه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا گۆڕان و وه‌ڵامی دهسپێشخهریهكانی نه‌داوه‌ته‌وه، له‌ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی گۆڕان به‌م بێ ده‌نگیه، ره‌د كردنه‌وه‌ی دانووستاندن، چه‌ند سیناریۆیه‌ك ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه”.
هه‌ر له‌و باریه‌وه، شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی به كه‌ناڵی كوردستان24ی راگه‌یاندووه، كه ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتوو باوه‌ری وایه، كه په‌رله‌مان دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتمانییه و پێویسته به یه‌كرێزی نیشتمانی كارابكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌لێـ”یەكگرتوو ئێستا توێژینەوە لەسەر سیناریۆكان دەكات، بەڵام تا ئەو ئەگەرانەی چاوەڕێ دەكرێ رووبدەن ناتوانێ بڕیاربدەین”.
هه‌ر له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باوه‌ریان وایه، ئه‌گه‌ر گۆڕان و كۆمه‌ڵ دانووستاندن و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ره‌د بكه‌نه‌وه، ئه‌وه ناكرێت په‌رله‌مان بكرێته بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و لایكی فه‌یسبووك، پێویسته بیر لە چەندین سینارۆیی دیكە بكرێته‌وه و زەمینە برەخسێنرێت، بەڵام بەرلەوە دەبێ هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت، تا خه‌ڵكی كوردستان راستی نیازی ئه‌و دوو هێزه بناسرێنرێت كه نایه‌وێت له‌به‌ر فه‌یس بووك و ده‌نگ كۆكردنه‌وه، هه‌نگاو بۆ یه‌كرێزی گه‌لی كوردستان و پرسه نیشتمانیه‌كان بنێن،