یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ناو كۆمسیۆن خه‌ریكی حزبایه‌تین
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه له‌ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌لبژاردنه‌كان، كه كۆمسیاران، سونێدی یاساییان خواردووه به مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆنه ئه‌ندامی كۆمسیۆن، كه لهلایانهكان هه‌ر پێنج حزبی ناو په‌رله‌مان نوێنه‌ره‌كان دیاری كراوه، به‌ڵام له‌باره‌ی بریاردان له ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن، نوێنه‌ری یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌سوێنده یاسایه‌كانیان لایانداوه، ده‌یانه‌وێت هاوشێوه‌ی په‌رله‌مان كۆمسیۆنی په‌كبخه‌ن، له‌و باره‌یه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌لێت، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێستا خه‌ریكی دووبهرهكین و حزب حزبانێن له‌ناو كۆمسیۆن به مه‌رسوومه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئێستا بونه‌ته ئه‌ندامی كۆمسیارانی كۆمسیۆن”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ناو كومسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێستادا دوو بۆچوونی جیاواز لەنێو کۆمسیۆن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان هەن، تەواوی کۆمسیۆن سوورە لەسەر ئەوەی 1ی 11هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام بەشێکی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران داوادەکەن رۆژی 25ی ئەیلوول کە بۆ ریفراندۆم دەستنیشان کراوە، دوابخرێت بۆ 1-11 ی ئەمساڵ، واتە هەڵبژاردن و ریفراندۆم بە یەکەوە ئەنجامبدرێن، بەڵام بەشێکی دیکە دەڵێن دەبێت 25ی ئەیلوول ریفراندۆم بکرێت و هەڵبژاردنیش بە جیا، هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان”نوێنەرەکانی گۆڕان و کۆمەڵ و تاڕادەیەکیش یەکێتی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، هەرچەند دەڵێن ئێمە نوێنەری لایەنەکانمان نین، چونکە ئەوکاتەی سوێندیان خواردووە، نابێت نوێنەرایەتی لایەنە سیاسییەکانیان بکەن، بەڵام دواجار ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان کاریگەری لەسەر ئەنجوومەنی کۆمسیارانیش هەیە، بۆیە تاوەکو ئێستا کۆمسیۆن نەیتوانیوە لەسەر ئەو بابەتە رێکبکەوێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی ناكۆكی ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان” پارتی دیموکراتی کوردستان کە 3 ئەندامی لەو ئەنجوومەنە هەیە، پێیوایە دەبێت پرسی ریفراندۆم و هەڵبژاردنەکان لەیەک جیابکرێنەوە، چونکە دوو بابەتی جیاوازن. سەرەڕای هەموو جیاوازییەکانیش هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ئەمڕۆ کۆمسیۆن وەڵامێک بداتەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نایەوێت ئەو وەڵامە زیاتر دوابکەوێت، بەوپێیەی کاتێکی زۆر لەبەردەست نەماوە.