وەڵامی تووندی عەتا سەراوی دەدرێتەوە

خواكوڕك
 
لە لێدوانێكیدا عەتا سەراوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی، بەهۆی سەردانەكەی بەرپرسانی یەكێتییەوە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی توند دەكاتە سەر پارتی ‌و دەڵێت، خەڵكی كوردستان دەزانن كێ لەگەڵ نیشتمانپەروەریە و كێ لەگەڵ مافی چارەی خۆنوسیندایە، كێ دروشمی مافی چارەی خۆنوسین و سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی هەڵگرتوە. پرسی سەربەخۆیی كاڵایەك نییە لەناو میللـەتی ئێمەدا ساغبێتەوە، خەڵك باوەڕ بەو پڕوپاگەندەو چەواشەكاریانەی پارتی ناكات. وەفدی یەكێتی بۆ تاران و بۆ هەر وڵاتێكی تریش بڕوات شەرم لەكەس ناكات، روخسەتیش لەكەس ناخوازێت.
لەبەرامبەردا یاریدەری پرۆفیسۆری زانكۆی سەلاحەدین د. ساڵح مەلا عومەر لەسەر چوونی شاندی یەكێتی بۆ تەهران دەپرسێت: یانی چی گروپێك لە حزبێك دەچێت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتێك كۆدەبێتەوە؟ ئەمە لەرووی یاساییەوه‌ پێشەڵكردنی یاسای نیشتیمانیە، نابێت حزب پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە هەبێـت، دەبێت لەگەڵ حزب هەی بێت. رەوانەكردنەوەی شاندی حزبیش لەلایان ئێرانەوە كارێكی باش بووە، پێیان گوتوون برۆن وەك شاندی حكومەتی هەرێم وەرنەوە.
خواكوڕك زانیوەتی رای پارتی لەسەر ئەو لێدوانەی عەتا سەراوی بەم شێوەیە، “هەتا ئێستا دیار نیە له‌ مافی چارەی خۆنووسین یەكێتی چ مەبەستێكی هەیە، چونكە مافی چارەی خونووسین دەكرێت مەبەستی كانتۆنی سلێمانیش بێت، بۆیە ئەو چەمكە مەتاتیە ئامانجی سەربەخۆی كوردستان نیە”.
هەروەها عەتا سەراوی دەڵێ دەوڵەت بەقسەی زل نابیت، بەڵام لەبەرامبەردا سەرچاوەیەك لەناو پارتی دەڵێت، راست دەکات بەقسەی زل نابیت دەوڵەت ، بەخەڵکی بەکریگیراویش دروست ناکریت و بەو خەڵکانەش ناكرێت کە سەرەتای نەوەدەکان دۆستی گەلی کوردیان لەسەر رێگای عەربەت – سلیمانی تیرور كرد.
Back to top button