ئه‌رمه‌نیه‌كان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان

نوێنه‌ری ئه‌رمه‌نیه‌كان ئارام شاهین، رایده‌گه‌ێنێت،  وێڕای پشتگیرییان بۆ ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان، دەڵێن، ئەرمەنی و کورد دوو نەتەوەی غەدرلێکراوی ناوچەکەن و ده‌لێت”ئێمە، وەک گەلی ئەرمەن لە ھەرێمی کوردستان پاڵپشتی و پشتیوانیی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم و سەربەخۆییی کوردستان دەکەین.” هۆکاری ئەو پاڵپشتییەی ئەرمەنەکانیش بۆ مەزڵوومیی گەلی کورد و ئەرمەن دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: ”گەلی کورد و گەلی ئەرمەن لە ناوچەکەدا، وەک دوو گەل، زوڵم و زۆرمان لێ کراوە و چەندین کارەسات بە سەرماندا ھاتوون و ھەزاران قوربانیمان داوە، هەربۆیە وەک گەلی ئەرمەن، بە ھەموو توانەیەک کار بۆ سەرخستنی ڕیفڕاندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکەین.”

نوێنەری ئەرمەنەکانی کوردستان بە ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتیان راگه‌یاندوه‌” ئەرمەنەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩١٥ و دوای جینۆسایدکردنیان لە زێدی خۆیان، ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان و لەو ساتەوە بوونەتە بەشێک لە خەڵکی کوردستان، هاوکات لە سنووری پارێزگای دھۆک، ساڵانە چەندین ڕێوڕەسمی ئایینی و کلتووریی تایبەت بە خۆیان دەکەنەوە.هه‌روه‌ها باس لە هاوکاری و شوێنکردنەوەیان لە لایەن گەلی کورد لە باشووری کوردستان دەکات و دەڵێت: ”ئەو کاتەی  کارەسات بەسەر میللەتی ئێمەدا ھات، کوردستان باوەشی بۆ کردینەوە، لێرە نەبوایە ئێمەش لە لایەن عوسمانییەکانەوە لەنێو برابووین.” ناوبراو ئەوەش بە هۆکار دەزانێت بۆ پاڵپشتیی ئەرمەنەکان لە سەربەخۆییی کوردستان و، بە تامەزرۆییشەوە گوتی: ”هیوامان ئەوەیە وەک کوردستان، ئاڵامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ھەبێت و ببینە خاوەنی دەوڵەتی کوردستان.”

Back to top button