عێراق چه‌ند بیرێكی نه‌وتی كه‌ركووكی راگرت

 
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 6ی 8ی 2017 وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌رێگای نووسراوێكه‌وه‌، كه‌ ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوری كردبوو، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی راگرت، ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی نه‌وتی وزه‌ له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه‌ركووك ده‌لێـ”وەزارەتى نەوتى عێراق لە رێگاى نووسراوێکەوە ئەو بەشە نەوتى راگرت کە بە رێگاى بۆریەوە هەناردەى بەندەرى جیهانى تورکی دەکرا و بەخاکى هەرێمى کوردستاندا تێپەڕدەبوو”.
 
فواد حوسێن، ئەندامى لیژنەى نەوت وزە لە ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووك، ده‌شلێـ”تا ئێستا هۆکارى راگرتنەکە روون نەکراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت بابەتەکە سیاسی بێت، چونکە ئێستا حکوومەتى عێراق خواستى لەسەر نەوتى کەرکووك نەماوە و کۆى گشتى نەوتى کەرکووك 17% بەرهەمى نەوتى عێراق پێکدەهێنێت و 83% بەرهەمى نەوتى عێراق ئێستا لەشارى بەسرەیە.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی وزه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركووك گوتیشی” کۆى گشتى بەرهەمى رۆژانەى کێڵگە نەوتییەکانى سەر بەکۆمپانیاى نەوتى باکوور 160 هەزار بەرمیل نەوتە، لەو ژمارەیەش 50 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە هەناردەى بەندەرى جیهانى تورکى دەکرا، بەڵام وەزارەتى نەوت ئەو بەشە نەوتەش بەفەرمانێکى ئیدارى راگرت.
 
شایانی باسه‌ ئه‌و سێ کێڵگەى كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌ كه‌ركووك رایگرتووه‌ بریتین له‌ جەمبور و باوەگوڕگوڕ و خەبازە لەلایەن کۆمپانیاى نەوتى باکوورەو سەرپەرشتى دەکرێن”.
 
Back to top button