بارزانی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌.. ته‌نها به‌رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌بێت

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵیادی رۆژی شه‌هیدانی كلدان سریان ئاشووری، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ له‌و په‌یامه‌دا، بارزانی رایگه‌یاند”بەبۆنەی یادی ڕۆژی شەهیدی كلدان سریان ئاشووری هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی هەموو شەهیدانی كوردستان و شەهیدانی كۆمەڵكوژییەكەی سێمێل دەنێرین كە لەسەر دەستی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق لە 7ـی 8ـی 1933 ئەنجام درا و ژمارەیەكی زۆری خوشك و برا مەسیحییەكانمان بە شێوەیەكی دڕندانە شەهید كران.
 
هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ی بارزانی دا هاتووه‌” كۆمەڵكۆژییەكەی سێمێل بەشێكە لەو نەهامەتی و كارەساتانەی كە بەسەر هەموو خەڵكی كوردستاندا هاتووە و بەڵگەیەكی بەهێزیشە لەسەر ئەوەی لە دەوڵەتی عێراقدا نەك تەنیا شەراكەت مانای نەبووە بەڵكو جینۆساید و قڕكردن و كۆمەڵكوژی بەشی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكاندا بووە.
 
له‌په‌یامه‌كه‌دا بارزانی گوتیشی “لە یادی هەشتاوچوار ساڵەی ئەو كارەساتە كە هاوكاتە لەگەڵ سێیەمن ساڵیادی پەلاماری دڕندانەی داعش بۆ سەر خوشك و برا مەسیحییەكان و پێكهاتەكانی تر لە دەشتی نەینەوا، ئەوە دووپات دەكەمەوە كە خوشك و برا مەسیحییەكان لە ڕابردوو و ئێستا و ئاییندەدا لە ئازار و سەركەوتنەكاندا لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان هاوچارەنووس و هاوبەشن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێستایش كە گەلی كوردستان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت ماف و داواكاریی خوشك و برا مەسیحییەكان لە كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا پارێزراو دەبێت و برایەتی و پێكەوەژیان لە كوردستان پتەوتر دەبێت.
 
بارزانی له‌كۆتایی دا له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌لێـ”تاكە دەرمانی هەموو ئازارەكانمان و تاكە زامن بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتەكان ئەوەیە كە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێین.
 
مسعود بارزانی
 
6ـی 8ـی 2017
Back to top button