حه‌نان فه‌تڵاوی: ئه‌و كورده‌ی ده‌نگی به‌نه‌خێر بێت عێراقیه‌كی ره‌سه‌نه ئه‌وه‌شی به‌به‌ڵێ بێت سواڵكه‌ره
حه‌نان فه‌تڵاوی ئه‌ندام په‌رله‌مانی شیعه له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك، رایدهگهێنێت،هەر كوردێك بە نەخێر دەنگ بۆ ریفراندۆم بدات عێراقی رەسەنە و ئەو كوردانەشی بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆم دەدەن سواڵكەرن، ده‌شلێـ” له 25ی 9 كوردی عێراقی ره‌سه‌ن ئه‌وه‌یه به‌نه‌خێر ده‌نگ بدات”.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، په‌یامێك بۆ كورده‌كان ده‌نێرێت و ده‌لێت هه‌ركوردێك به نه‌خێر ده‌نگ به ریفراندۆم بدات، ئه‌وه كه‌سێكی عێراقی ره‌سه‌نه، ئه‌وه‌شی ده‌نگ به به‌ڵێ بدات سواڵكه‌ره”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هه‌موو كوردانی به‌شی باشوری كوردستان، خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ده‌نگدان به ریفراندۆمی 25ی 9ی ئه‌مساڵ كه له لایان زۆرنه‌ی هێزه سیاسیه‌كان بریاری له‌باره‌وه دراوه”