شاسوار له‌یه‌كه‌م هه‌نگاودا سه‌دام ئاسا هێرشی كرده سه‌ر ره‌خنه‌گری قسه‌كانی
شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیاكانی نالیا و وه‌رگری 87 ملیۆن دۆلار له مالیكی له كۆڕێكی كه‌مپینی دژه ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر گه‌نجێكدا خۆی بۆ ناگیرێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌نجێك و هه‌وڵی لێدانی ده‌ده‌ن”.
له‌كۆڕێكدا كه دوێنێ 5ی 8ی 2017 له شاری سلێمانی ئه‌نجامیدا، كه خۆی له پێناسه‌كردنی جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێ و مۆدێرن پێناسه ده‌كات، زیاتر له 30 چه‌كدار له‌ناو قاعه‌كه به كلاشینكۆفه‌وه ئاماده بوون هاوشێوه‌ی گروپه مافیاكان له‌ناو خه‌ڵك وه‌ستابوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌میانی گوتاره‌كه‌ی دا كه واچاوه‌روانی ده‌كرد رێگه به‌وه نه‌ده‌ن ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت، گه‌نجێك هه‌ڵساوه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ی یه‌كێتی قسه‌ی كردوو هێرشی تووندی كرده سه‌ر به‌ره‌ی نه‌خێر شاسوار خۆی بۆ نه‌گیراو له‌لایان چه‌ند كه‌سێك هێرشی كرایه، سه‌ر و ویستیان لێی بده‌ن”.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین جار ویستی سه‌ربه‌خۆخوازان ویستیان قسه بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایان چه‌كبه‌ده‌ستانی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ره‌شه‌یان لێكراو رێگایان لێ‌گیرا كه قسه بكه‌ن، بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیە كه له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه” گەنجێك بەناوی كامەران، كە خەڵكی سلێمانییە لە كۆڕەكەی شاسوار عەبدولواحید، پشتیوانی لە ریفراندۆم دەكات و باسی قوربانیدانی گەلی كورد دەكات كە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی داویەتی و دەڵێت: “ریفراندۆم بۆ میللەتە، بۆ ئەم خەڵکەیە تاوەکوو دواتر سەربەخۆ بین، ھی پارتی دیموکراتی کوردستان نییە” ئەو گەنجە لە شاسوار عەبدولواحید دەپرسێ “ئەرێ ئەم میللەتەی ئێمە ئەو هەموو خوێنەی ڕشتووە، بەس نییە؟”.
دوای ئەوەی ئەو گەنجە رای خۆی دەردەبڕێت و پشتوانی لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات، چه‌ك به‌ده‌سته‌كانی شاسوار ھەڕەشەیان لەو گەنج و ھاوڕێكانی كرد، كە پشتیوانیان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكرد”.