پێشمەرگەی حدكا و سوپای پاسداران لە پیرانشار رووبەرووی یەك بوونەوە
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “حدكا” رایگەیاند، كاژێر 11ی شەوی شەممە لە ناوچەی پیرانشار دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی نێوشاری ئەو حیزبە كەوتوونەتە بۆسەی هێزەكانی ئێران و لە پێكدادانێكدا “زیانی بەرچاویان” بە هێزەكانی ئێران گەیاندووە. هاوكات سوپای پاسداران رایگەیاند، لە سنوورەكانی پارێزگای ورمێ لەگەڵ هێزێكی چەكدار تووشی پێكدادان بوونە و لە پێكدادانەكەدا دوو كەس لەو هێزە كوژراون و چوار كەسی دیكەش بە برینداری كەوتوونەتە دەستیان.
پەیوەست بەم هەواڵە رۆستەم جەهانگیری، بەرپرسی كۆمیسیۆنی سەربازی حدكا راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێزەكانی ئێران پێنج كوژراو و چوار برینداریان هەیە. هاوكات زانیارییەكانی ئێران لەبارەی شەهیدبوون و بدیلگیرانی پێشمەرگەكانی نێوشاریان پشتڕاست ناكاتەوە.
رۆستەم جەهانگیری دەڵێت، لە داهاتوودا وردەكاری تەواوی پێكدادانەكە بڵاودەكەنەوە.
شایەنی گوتنە, لە چەند مانگی رابردوو بۆ چەندین جارە رووبەرووبونەوە لە نێوان پارتەكوردیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و سوپایی پاسدارانی ئێران رووبدات, كە لە رووبەروونەوەكاندا چەند پاسدارو فەرماندەیەكی پاشداران بە دەستی پێشمەرگە كوژراون.