سالار مەحمود: یەكێتی گرنگی كاراكردنەوەی پەرلەمان بە رازی كردنی دڵی گۆڕان ناگۆڕێتەوە
لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەست پێشخەریەكی راگەیاند بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە بێ مەرج, هاوكات داواكاری كۆبوونەوەی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان كردووە, بەڵام تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی پارتی نەداوەتەوە, هیچ هەولێكیش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی لێوە نابینرێت, یەكێتیش دەڵێت:” ئەگەر گۆڕان نە هێتتە پیَشەوە ئەوا ئەوان ئامادەی كاراكردنەوەی پەرلەمانین”
ساار مەحمود پەرلەمانتاری یەكێـی نیشتمانی كوردستان, لە بارەی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەڵێت:” یەكێتی نیشتمانی كوردستان گرنگی كاراكردنەوەی پەرلەمان بە رازی كردنی دڵی گۆڕان ناگۆڕێتەوە, هیوادارین گۆڕان بە جدی بێتە سەرخەت بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و پاس بە یەكێتی نەدات بۆ ئەوەی پەرلەمان كارابكاتەوە”.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی گوتیشی:” فەرموو ئێستا كاراكردنەوەی پەرلەمان دەرفەتی باشی لە پێشە, با هەموومان لە بری مەبەستی حزبی با قوتی خەلك و باشتر كردنی بژێوی خەلكی بكەینە ئەولەویەتی داوكاریەكانمان, دەست لە ناو دەست و قوەت لە خوا دەتاوینن ئەوە بكەین, كە ناكرێت دەبێتە جێی پرسیار”.
شایەنی گوتنە پێشتریش یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر زاری وتە بیژەكەی رایگەیاندبوو ئەگەر گۆڕان نەهێتە پێشەوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەوا ئێمە كارای دەكەینەوە.