مەحمود سەنگاوی هەڕەشە دەكات
” مەحمود سەنگاوی ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك بڵاویكردووەتەوە ” بە یاوەری هەریەك لە ( شێركۆ میروەیس ) لێپرسراوی مەڵبەندی هەشتی خانەقین و ( ئیبراهیم عەلی ڕەزا ) نوێنەری مام جلال و هەڤاڵ ( لیوا نەوشیروان ) بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و ( ئەبو ئەحمەد ) بەڕێوبەری شارۆچكەی گوڵاڵە كۆبونەوەیەكمان سازدا لەگەڵ شێخە عەرەبەكانی ناوچەكانی دەوروبەری شارۆچكەی گوڵاڵە “.
هەروەها ” مەحمود سەنگاوی ” ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبووك زیاتر نوسیویەتی و دەلێت ” لە كۆبونەوەكەدا ئاگاداری توندمان پێدان لە ئەگەری هاوكاری كردنی تیرۆریستانی داعش و پێمان ڕاگەیاندن ، پێویستە هاوكارو هەماهەنگ بن لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەو تەواوی هێزە ئەمنیەكان بۆ زیاتر جڵەو گیركردن و جێگیركردنی باری ئەمنی ناوچەكە بە گشتی “.
“مەحمود سەنگاوی ” زیاتر جەختی كردووتەوەو دە شڵێت ” ڕامانگەیاند لە ئەگەری هەر هەوڵێكیاندا بۆ دروستكردنی پشێوی و نائارامی لە ناوچەكەدا بە توندی ڕووبەڕوویان دەبینەوە و ڕێگەیان نادەین چیتر لە ناوچەكانیاندا نیشتەجێ ببن و ببنە هۆی زەرەر گەیاندن بە خەڵكی دیكەی ناوچەكە “.