بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق: رێكخەری گۆڕان لە هەوڵی كاراكردنەوەی پەرلەمانە لە 10ی ئاب
دوای ئەوەی بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق, سەردانی رێكخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەگەڵی كۆبویەوە, دوای كۆبوونەوەكە بالیۆزی بەریتانیا نوسیویەتی:” خۆشحالم بە گوشارەكانی عومەری سەید عەلی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لە دەی ئاب”
فرانك بەیكەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لەگەڵ عومەری سەید عەلی، رێكخەری بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەتەوە و دوای كۆبوونەوەكەی لە توویتەرەكەی خۆی نووسیویەتی: “خۆشحاڵم بە بیستی گوشارەكانی عومەری سەید عەلی بۆ دووبارە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە 10ی ئاب”.
باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق، پاش دیدارەكەی لەگەڵ ریكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، وێنەیەكی خۆی و عومەری سەید عەلی لە توتەرەكەیەوە بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوكردووەتەوەو بە ھەوڵەكانی بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان لە 10ی ئاب گەشبین و دڵخۆشە.