حزبێكی توركمانی له كه‌ركوك پشتگیری خۆی بۆ ریفراندۆم راگه‌یاند
پارتی گه‌لی توركمانی وه‌كو یه‌كه‌مین حزبی توركمانی پاڵپشتی خۆی بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له شاری كه‌ركوك راگه‌یاند و داواش له هه‌موو گه‌لی توركمان ده‌كه‌ن به‌شداری بكه‌ن له راپرسی رۆژی 25/9/2017.
له‌و باره‌یه‌وه (عیرفان كه‌ركوكی) سه‌رۆكی پارتی گه‌لی توركمانی، رایده‌گه‌ێنێت” ئیمه دڵنیایامان له‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان وه‌رگرتوه بۆ پێكه‌وه ژیانمان واكو هه‌میشه، له نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، چاره‌نووسیشمان یه‌ك چاره‌نووسه، كه‌ركوكیش به‌شیكه له خاكی پیرۆزی كوردستان،هه‌روه‌ها كورد له توركمان دوور نیه، توركمانیش له كورد دوور نیه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسیی و هه‌موو به‌شێكی تره‌وه، له‌سه‌ر یه‌ك خاكیش ئه‌ژین له مێژووه و كه ئه‌ویش خاكی كوردستانه.
ئه‌م حزبه لە کەرکووك حزبێکی تورکمانیه کە نوێنەریان لەئەنجوومەنی پارێزگا ھەیە، بەشێوەیەکی فەرمی پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم دەربڕی، سەرۆکی حزبەکەش دەڵێت “لەمڕۆوە دەست بە بانگەشەکردن بۆ ریفراندۆم دەكەین بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی تورکمان لە 25 ئەیلول بەشداری بكەن و بە بەڵێ دەنگ بدەن بۆ سەربەخۆی کوردستان.