هێزه‌كانی ئاسایش له‌م شاره‌ی كوردستان تیرۆریستێكی داواكراويان ده‌ستگیركرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌ركووكی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان،ده‌ستگیركردنی تیرۆریستێكی له ناجیهیی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكی ڕاگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه، (فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی) گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارتی له كه‌ركوك، به باسی راگه‌یاندوه” كه دوینێ یه‌ك شه‌ممه، پاش گه‌ڕان و پشكنین له سنوری ناجیهیی له‌یلانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، توانرا له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوكه‌وه، تیرۆریستێك ده‌ستگیربكرێت،كه پێشتر داواكراو بووه له لایه‌ن دادگا و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاره‌كه‌وه.
گوتهوویژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستگیریان كردووه، ناوی ته‌واوی (ع.م.خ)ه و خه‌ڵكی گوندی (عه‌تشان)ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی داقووقه و له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه كه‌ركووكه‌وه به‌پێی مادده‌ی 4 ی تیرۆر داواكراوه.