پۆلیسی كه‌ركوك: ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیرده‌كات كه پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی كه‌ركوكی بۆ ساڵی 2014 وه‌رگرتووه و داویه‌تی به تیرۆریستانی داعش
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك، رایده‌گه‌ێنێت” كه تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركردووه، كه پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی كه‌ركوك، هی سالی 2014ی وه‌ركرتووه و داویه‌تی به تیرۆریستانی داعش.
(عەمید سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كەركووك ڕایگەیاندوه” دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد لە كەركوك، توانرا تاوانبار ( م. ا ) بگرین كە لە دایكبووی ساڵی 1988 و خەڵكی شارەدێی ڕەشادە و هەستاوە بە وەرگرتنی پارەی گەنمی جووتیاران لە ڕێی ئەو بریكارنامەیەی كە لەلایەن جووتیاران بۆیان كراوە، دواتریش پارەكانیان ڕادەستی تیرۆریستانی داعش كردووە.
عه‌مید سه‌رحه‌د ئه‌وه‌شی ئاشكار كردووه” كه ئەو كەسە لەگەڵ باوكی هەستاون بە ساختەكردنی بەڵگەنامەكان و پارەی قازانجی گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووە و سەرجەمیان بۆ چەكدارانی داعش ناردووە و كەسێكی تریشیان لەگەڵ دا بووە گیراوە كە خاوەنی نووسینگەی گۆڕینەوەی دراوە و پارەكانی بۆ تیرۆریستان ڕەوانە كردووە.
به‌ڕیوبه‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناجیه‌كانی كه‌ركوك سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كان، ده‌ڵێت” تاوانبارەكان لە نزیك شارەدێی ڕەشاد گیراون و ئەوان مامەڵەیان بە پارەی گەنمی 2014ی جووتیاران كردووە و جووتیاران لە خۆشی ئەوەی ئەوانە پارەكانیان بۆ وەردەگرن، بریكارنامەیان بۆ كردوون، بەڵام ئەوان پارەكانیان وەرگرتووە و پێشكەشی تیرۆریستانی داعشیان كردووە.