ریال داوای دوا هه‌لوێستی به‌یل ده‌كاته به مانه‌وه یان رۆیشتنی له یانه‌كه
يانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی داوای روونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له له یاریزانی یانه‌كه‌ی، گاریث به‌یل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی داهاتووی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه، له ئه‌گه‌ری چوونی یان مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببنه‌وه.
یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى به‌یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى وێڵزى گاریس بێلى راگه‌یاندوه” بریارى كۆتایى بدات سه‌باره‌ت به‌داهاتووى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى،
رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) ئاشكراى كردوه” كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌یاریزان به‌یلی گوتووه” كه مباپى نایه‌ته یانه‌كه‌یان تاوه‌كو دڵنیا نه‌بێت له‌شوێنى یارى كردنى له یاریگاى برنابیۆ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردووه” كه بێل بۆ وه‌رزى داهاتوو له ریزى ریال مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا رۆژنامه‌ى (گاردیانى به‌ریتانى) ئاشكراى كردوه” مباپى لهمۆناكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو هاوینى داهاتوو دواتر په‌یوه‌ندى ده‌كات به‌ریزى ریال مه‌دریدى ئیسپانى.