عه‌بدول ستار مه‌جید: نابێت كۆمه‌ڵ دژی ریفراندۆم بێت و هانی خه‌ڵك بدات بۆ ده‌نگی نه‌خێر ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین و نامانه‌وێ دژ بین
ئەندامێكی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ڕایدەگەیەنێت” حیزبەكەی لەگەڵ دەنگی “نەخێر” نیە لە پرۆسەی ڕێفڕاندۆمدا بەڵام دەیەوێت پرۆسەكە گشتگیر تر بێت و میكانیزمێكی دیكە بگیرێتە بەر.
(عەبدول ستار مەجید) ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كە هاوكات وەزیری گشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانه، بە ڕۆژنامەی ڕودوای ڕاگەیاندووە ” ئێمە لەگەڵ ریفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆین، بەڵام بەم میكانیزم و ئامادەسازییەی ئێستا دڵگرانین، وه‌كو كۆمه‌ڵیش تاوەكو ئێستا باسی بایكۆت و بەشداریكردنمان نەكردووە”.
ئەندامه‌كه‌ی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكردووه”كه نابێت ئێمە لەگەڵ دەنگی نەخێربین، لەگەڵ ئەوە نین بە خەڵك بڵێین بە نەخێر دەنگ بدەن، باسی هیچ ئەگەرێكمان نەكردووە، ئومێدم هەیە كە پرۆسەكە بەرە بەرە گشتگیر بێت و بەرەو بەشداریی هەموو لایەنەكان بڕوات”.