یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌م شه‌و یاری جامی خوان گامبه‌ر به‌رامبه‌ر به چاپیكوێنسی به‌رازیلی ئه‌نجامده‌دات

ئه‌م شه‌و له جامی خوان گامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی، رووبه‌ڕووی یانه‌ی چاپیكوێنسی به‌رازیلی ده‌بێته‌وه.
وا بڕیاره یارییەكە كاتژمێر (9:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ ن‌و) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەبچێت و وه‌ك ده‌زاندرێت، ئەم یارییە ساڵانە وەك رێزێك بۆ خوان گامبەر ئەنجامدەدرێت كە دامەزرێنەری یانەی بەرشلۆنەیە، لەپێشتریشدا بەرشلۆنە (39) جار ئەم نازناوەی بەدەستهێناوە و (12) یاریشی بەرامبەر ركابەرەكانی دۆراندووە.
ئه‌وه‌یش یاوی باسه” یانەی چاپیكوێنسی به‌رازیلی ئەو یانەیه بوو كە ساڵی رابردوو بەهۆی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەكەیان زۆرینەی ئەندامانی تیپەكەیان لەدەستدا و ئێستاش لەلایەن یانەی به‌رشه‌لۆنه‌وه هاوكاری دەكرێت بەئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە”.