به‌رپرسانی دۆرتمۆند بۆ به‌رشه‌لۆنه‌: رازی نین به‌ 100 ملیۆن یۆرۆش دیمبلی تان پێ بفرۆشین

به‌رێوبه‌رى جێ به‌جێ كردنى یانه‌ى بروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى ئاشكراى ده‌كات برى (100)ملیۆن یۆرۆ به‌س نیه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌ردار تواناكانى یاریزانى فه‌ره‌نسى عوسمان دیمبلى بین، بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌و بۆندانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

(هانز یواكیم فاتز) له‌ لێدوانێكیدا كه‌ رۆژنامه‌ى (مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى) بڵاویكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌” بۆده‌ست به‌ردار بوون له‌ تواناكانى دیمبلى (100)ملیۆن یۆرۆ به‌س نیه‌، ئیمه‌ به‌و بڕه‌ رازی نابین.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” ماوه‌یه‌كه‌ ناوی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پیناچێت یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاماده‌بیت ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ بدات، له‌ كاتێكا، یاریزانه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه‌ به‌ په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌، به‌ڵام پێده‌چی به‌هۆی زۆری داواكردنی بڕی بۆنده‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌.

Back to top button