كه‌شناسی: پله‌كانی گه‌رما به‌رزترده‌بنه‌وه‌ و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 7/8/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە” ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان سه‌بارت به‌ كه‌ش و هه‌وای سبه‌ینێ، رایده‌گه‌ێنێت” کە سبەی سێشەممە 8/8/2017، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button