زانیان خه‌ریكه پاشكه‌وتی مووچه نامینێت یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو بزانه به‌ته‌مان چۆن بكه‌نه ده‌سكه‌وتی خۆیان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و به‌شێكی له‌یه‌كگرتوو و یه‌كێتی، بانگێشتی ئه‌وه ده‌كه‌ن گوایه هۆكاری به‌شداری كردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان یان كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مایی نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌بێت یه‌كه‌م كاریان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌رچوار لایان له‌ماوه‌ی رابردوو جگه له شاشه‌ی میدیاكانی هیچ رۆڵێكی تریان له كاری نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان خۆیان بكه‌نه باوكی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی قه‌یرانی دارایی داویه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه له‌كوردستاندا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، تیمی حكومه‌ت كه له‌رووی پاڵپشتی حزبه‌كانی كوردستان، دیاره كه ته‌نها پارتی به‌ته‌واوی پشگیری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردوو، ئه‌وانی تر له‌میدیاكان رووی شكێنی حكومه‌تیان كرد، بۆیه نه‌مانی مووچه، ئه‌گه‌رچی تیمی حكومه‌ت به‌بێ جیاوازی حزبی، به‌تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگیره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌ی كه قه‌یرانی دارای رووی له‌كوردستان كرد، كاریان بۆ كردووه، له‌ئێستادا نزیك بووینه‌ته‌وه له چاره‌سه‌ری مووچه و نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌مه‌ش كاری دوو ساڵی له‌پشته، بۆیه له‌ئێستادا، په‌رله‌مانتاره رووشكێنه‌كان و ئه‌وانه‌ی جگه له شاشه‌كان هیچ شایه‌دێكی كاری هاوبه‌شی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه، ده‌یانه‌وێت جارێكی تر خه‌ڵكه‌ی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن به‌وه‌ی گوایه ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌لێت له‌ئێستادا حكومه‌تی چه‌ند پێشنیار پرۆژه‌یه‌كی له‌به‌رده‌سته، بۆ چاره‌سه‌ری كردنی كێشه‌ی مووچه و هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه، دواین پێشنیاری كه حكومه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی بریاری له‌سه‌ر داوه هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه و گه‌راندنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی مووچه‌ی نوێی هه‌رێمی كوردستانه، كه خۆی له سه‌دا 70ی مووچه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقی پێشووتر ده‌بینێته‌وه، خۆئاماده‌كردنیش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌پاش ریفراندۆم مووچه‌خۆڕانی تریش بخرێته سه‌ر سیسته‌می مووچه كه تا ئێستا مووچه له حكومه‌تی عێراق وه‌ر ده‌گرن له‌ناوچه‌كانی پێشووتری ماده‌ی 140″.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێت، دووساڵه حكومه‌ت رۆژ و شه‌وی كردۆته یه‌ك، له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاره‌زا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مووچه له‌كوردستاندا، له‌ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته به‌رده‌م، چاره‌سه‌ری ریشه‌ی كێشه‌ی مووشه ئه‌ویش خۆی له هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌بینێته‌وه، لیستێكی نوێ به‌سیسته‌می كوردستان له جێگیر كردنی مووچه، داده‌نرێت، بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، بۆیه هیچ بانگه‌شه‌یه‌ك كه له هه‌ندێك لایانی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكی هۆشیار و شاره‌زا، ئاگادار شایانی واتا و چه‌واشه‌كار نیه، كه‌س به‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌ناكرێت، چونكه دووساڵی رابردوو ته‌نها ئه‌وه‌ی كه پاڵپشتی حكومه‌تی كردووه، له‌به‌رچاوی خه‌ڵك دیاره و ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ دروست بوونی قه‌یرانه‌كان، پشتی له‌حكومه‌ت كرد شانی نه‌دا به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی و له‌میدیاكاندا هێرشی كرده سه‌ر حكومه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان دیاره”.