ئەمریکا:با ڕوسیا چاوەڕێی وەڵام بێت

 
لە میانەی لێدوانی بۆ میدیاکان ڕیکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمریکا لە ناردنەوەی ۷٥٥ دپلۆماتکاری وڵاتەکەی لە لایەن ڕوسیاوە بێ وەڵام نابێت.
 
تیلەرسن ڕایگەیاند لە دیداری لەگەڵ لاڤرۆڤ ڕاشکاوانە پێی وتوە هۆکاری خراپی پەیوەندیەکانیان بۆ دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
 
هاوکات تیلەرسن بەلاڤرۆڤی وتووە ئەو بێ متمانەییەی نێوانیان هۆکارەکەی ڕووسیا بووەو ئەمریکاش لە سزاکانی بۆ سەر ڕووسیا بەردەوامەو پێویستە ڕوسەکان هەڵەکانیان ڕاست بکەنەوە،ئەمە لە کاتێکدایە بەردەوام ڕووسیا نکوڵی دەکات لەو تۆمەتانە.
Back to top button