له‌په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی شیعی ئه‌شواق جاف په‌یامێك ئاراسته‌ی كه‌مپین چیه‌كانی كوردستان ده‌كات

ئه‌مرۆ 7ی 8ی 2017 فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای دواخستنی هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی عێراقیش په‌یامێك بۆ كه‌مپین چیه‌كانی ناو كوردستان ده‌نێرێت، له‌باره‌ی ریفراندۆم و عێراقدا”.

ئه‌شواق جاف ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، راده‌ست كردنی به‌ په‌رله‌مانی عێراق، ده‌لێت فه‌رموون كه‌مپین چیه‌كانی دژه‌ ریفراندۆم، ئه‌وه‌ عێراقه‌ كه‌ هه‌واش قبوڵناكرێت بۆ كوردستان، له‌ئێستادا خه‌ریكی كوده‌تان به‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك”.

هه‌روه‌ها ئه‌شواق جاف ده‌لێت ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌، هه‌واش قبوڵ ناكات بۆ كورد، دژی ئه‌نجوونی پارێزگای كه‌ركووك هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌لێت، په‌یامی من بۆ كه‌مپین چیه‌كانه‌ فه‌رموو ئه‌وه‌ش عێراق و په‌له‌مانی عێراق”.

Back to top button