به‌هۆی رووداوی هاتووچۆ، شه‌ش حاجی له‌ چه‌مچه‌ماڵ گیانیان له‌ده‌ست دا

به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌مرۆ 7ی8ی2017، پاسێکی گەورەی حاجیانی کەرکوک لەسەر چەمچەماڵ – سلێمانی، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووە و لە ئەنجامدا 6 حاجی برینداربووە و ھاووڵاتییەکیش گیانی لەدەست داوە و له‌وباره‌یه‌وه‌ش”قایمقامی چەمچەماڵ رایگه‌یاند”پاسێکی گەورە کە ژمارەیەکی زۆر حاجی تێدابووە، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەڕیزەی حەج لە کەرکووکەوە بەرەو فڕۆکەخانەی سلێمانی ھاتوون، بەڵام بەداخەوە ئەو پاسە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا تووشی پێکدادان بووە و لە ئەنجامدا شەش حاجی برینداربوون و ھاووڵاتییەکی عەرەبیش گیانی لەدەست داوە”.

رەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ هه‌روها گوتیشی” دوای رووداوەکە ھێزەکانی پۆلیس بە ھاوبەشی چەند ئەمبوڵانسێک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەواوی حاجییە بریندارەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە، گوتیشی: “حاجییەک بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە و خۆشبەختانە ھیچ حاجییەک گیانی لەدەست نەداوە”.

Back to top button