گۆڕان له‌داوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ رێگری كردن له‌كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان
ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه گۆڕان له‌ژێر ناوی په‌رله‌مان په‌كی خراوه، داوایی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌بێ مه‌رج ده‌كرد، ئه‌م ماوه‌یه هه‌موو میدیاكانی و سه‌ركرده‌كانی گۆڕان له‌سه‌ر داوا كردنی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌رشیڤێكی سه‌د ساڵیان تۆمار كردووه، به‌ڵام كه مه‌رجی سه‌ر كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگیرا، پارتی داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گۆڕان كرد، ئێستا ده‌نگێكی نافه‌رمی له‌ناو گۆڕاندا هه‌یه كه دان به‌وه ده‌نێت گۆڕان ناچێته ناو كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له میدیاكانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گۆڕان په‌رله‌مان كارا ناكاته‌وه، لایانهكانیش ئازادن له كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، رۆژنامه‌یه‌كیش باس له لیستێك له داواكاری گۆڕان ده‌كات تا بیانوو بگرێت به كارا نه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان”.
سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان كه نه‌یوستووه ناوه‌ی ئاشكرا بكرێت، به میدیاكانی راگه‌یاندووه، گۆڕان ناچێته ناو په‌رله‌مان، چونكه له‌ئێستادا ئه‌وله‌ویه‌تی گۆڕان خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌ك كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌لێت ئه‌وه‌ی له‌پارتی داوا كراوه، به‌زیاده‌وه جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام كه گۆڕان ئاماده نیه دانووستاندن و كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكات، ئه‌وه كێشه‌ی ئێمه نیه”.
فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێ” ئه‌وەی لێمان داوا دەكرا بۆ لابردنی مەرجەكان لە كاراكردنەوەی پەرلەمان كردمان، هیچ پاساوێكیش نەماوە كە پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی نەكاتەوە، گۆڕان سێ هەفتەیە وەڵامی پارتی نەداوەتەوە بۆ دانیشتن، بۆیە دەبێ لایەنەكانی دیكە لەو پرسە بێنە پێش، چونكە گۆڕان هیچ بیانووی نەماوە، هه‌روه‌ها فرسه‌ت سۆفی ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌ی رووداوی راگه‌یاندووه” پارتی لەبەر لایەنەكان بە تایبەتی یەكێتی سێ دەستپێشخەری كرد، گوشار و داخوازییەكانی یەكێتیش لە پارتی بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن وایكرد مەرجەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لاببات، بۆیە ئەگەر گۆڕان نەهاتە پێش ئەركی لایەنەكانە بێنە پێش كە نزیكەی 80 كورسییان هەیە، پەرلەمان بە زۆرینەی رەها كارا بكەینەوە”.
رۆژنامه‌كه سیناریۆی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی خستۆته روو، به‌پێی پێشبینیه‌كانی رۆژنامه‌كه بێت” لە حاڵەتی نەگەڕانەوەی یوسف محەممەد بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بكەن، بەڵام پێشبینی ناكرێت كۆمەڵ ئامادەیی تێدا بێت بەبێ گۆڕان بەشداریی كاراكردنەوەی پەرلەمان بكات.بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە بژارەكان لە حاڵەتی نەهاتنە پێشەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی جێگر و سكرتێری نوێی پەرلەمانە لەسەر بنەمای رێككەوتنی پێشوو كە جێگر بۆ یەكێتی هەر یەك لە (بێگەرد تاڵەبانی و سالار مەحموود) كاندیدی بەهێزن، سكرتێریش بۆ پارتی كە فرسەت سۆفی پێشتر كاندید بوو، بەبێ دەستكاریكردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە بەركەوتەی گۆڕانە. یوسف محەممەد لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە لە رووی یاساییشەوە دوو ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی لە كۆی سێ كەس دەتوانن دانیشتنەكان بەڕێوەببەن. جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەپێی ماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانێت سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆك پیادە بكات. ئاساییكردنەوەی پەرلەمان بەم شێوەیە بڕوات تاوەكو كۆبوونەوەكانی پارتی و گۆڕان دەگاتە ئەنجام.
ئەم پرۆسەیە بەپێی ماددەی 16، بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت كە دەڵێ: “لە كاتی بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆكی پەرلەمان یان جێگرەكەی یان سكرتێر لەبەر هەر هۆیەك بێت، پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنی گرێدراوی دوای بەتاڵبوونەكەوە، بەهەمان رێگەی دەقكراو لەم پێڕەوەدا جێگرەوەیەكیان بۆ هەڵدەبژێرێ”.
هەنگاوەكانی دوای ئەوەش لە بڕگەی یەكەمی ماددەی شەشەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا باسكراوە كە دەڵێت “سەرۆكی پەرلەمان یان یەك لەسەر چواری ژمارەی ئەندامەكانی، بۆیان هەیە بانگهێشتی كۆبوونەوە بكەن لە دانیشتنێكی نائاسایی، كۆبوونەوەكەش كورت دەكرێتەوە سەر تێڕوانینی ئەو بابەتانەی لە بانگهێشتەكە دیاری كراون”.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان پێویستی بە واژۆی 37 پەرلەمانتار دەبێ، چونكە لە حاڵەتی بوونی یاسادا پشت بە پەیڕەو نابەسترێت. بەپێی ماددە چوار لە پەیڕەو یاسایی نابێت تەنیا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكانی نەبێت، بەمەش دوای پێشكەشكردنی داوایەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بەبێ دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان، دەبێ 50+1 كە دەكاتە 56 پەرلەمانتار، ئامادەی دانیشتنەكە بن. لە حاڵەتی رێككەوتنی هەر دوو حیزبە سەرەكییەكە زۆرینە بەبێ گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ دروستدەكرێت.