راگهیاندراوێك له ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆم

ئهمرۆ 7ی8ی 2017 ئهنجوومهنی باڵای ریفراندۆم راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه له راگهیاندراوهكهدا، هاتووه،لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ كرا و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا”.
ههر لهراگهیاندراوهكه هاتووه، هەروەها بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
دهقى راگهيهندراوهكه
راگەیێندراوی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
لە درێژەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی دووشەممە 7ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەدین و بەسەرپەرشتیی بەڕێز مەسعود بارزانی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم كۆبۆوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ كرا و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.
هەروەها بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم
7ـی 8ـی 2017