چۆن ریفراندۆم دواده‌خرێت، بارزانی چی به‌ ئه‌مریكیه‌كان گوتووه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بارزانی له‌ دیمانه‌یه‌كی دا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ داوایه‌كی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی له‌باره‌ی دواخستنی ریفراندۆم، ره‌د كردۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكاری ره‌د كردنه‌وه‌ی بارزانی ئاشكرا ده‌كات، ده‌لێت دیدی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بۆ دواخستنی ریفراندۆم به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌ بارزانی گوتووه‌ ریفراندۆم دوا بخرێت، چونكه‌ كاته‌كه‌ی گونجاو نیه‌، به‌ڵام بارزانی پێی گوتوون، ئه‌ی كه‌ی كاته‌كه‌ی گونجاوه‌، زه‌مانه‌تی كات گونجاویمان ده‌وێت، به‌ڵایانی كه‌م كه‌ تێیدا له‌رووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌، ئه‌مریكا و وڵاتانی داوای دواخستنی كاتی ریفراندۆم ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش یان به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی زه‌مانه‌تی دواخستنی ریفراندۆم بكه‌ن، ده‌ستی كوردیش بۆ دوو بابه‌ت كراوه‌ بكه‌ن، وه‌ك چه‌ك كڕین و راكێشانی قه‌رز بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی بێگومان ئه‌وه‌ش به‌یاسایه‌ك ده‌كرێت، بۆیه‌ له‌به‌دیلی ئه‌م داوایه‌ هه‌رچی تر ناتوانێت باوه‌ر به‌سه‌ركردایه‌تی كورد بهێنێت”.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و نزیك له‌ بریارده‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ خواكوڕكی راگه‌یاندووه‌،دیدی بارزانی بۆ دواخستنی ریفراندۆم به‌لایه‌نی كه‌م زه‌مانه‌تێكی كۆنفیدرالیه‌، ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بێت، كه‌ ئاسمان و ده‌ستكراوه‌ی كرینی چه‌ك و راكێشانی قه‌رز بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی  و به‌فه‌رمی دان پێدانانی سنوری كوردستان، بووه‌ بێت، چونكه‌ بارزانی زۆر به‌راشكاوه‌نه‌ به‌ ئه‌مریكیه‌كان و ئه‌وروپیه‌كانی گوتووه‌، كه‌ هیچ رێگایه‌كی تر له‌به‌رده‌م كوردستان نیه‌، یان شه‌ڕێكی خوێناوی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی عێراق به‌رپا ده‌بێت، به‌وه‌ی له‌ئێستادا رژێمی عێراق رژێمی حشدی شه‌عبیه‌، كه‌ زه‌مانه‌تی حكومه‌تی عێراقیش ناكات، تا زه‌مانه‌تی ئێمه‌ بكات، عه‌قلی روونی داهاتووی عێراقیش زۆرینه‌و و كه‌مینه‌یه‌، بۆیه‌ هیچ رێگایه‌ك له‌به‌رده‌م كوردستان نیه‌ تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆی كوردستان هه‌نگاو نه‌نێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ته‌مان ده‌وێت له‌ دواخستنی ریفراندۆم”.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی دواخستنی ریفراندۆم به‌ده‌ر له‌و زه‌مانه‌ته‌، له‌زاری بارزانی خۆكوژیه‌، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش ئه‌و خوكوژیه‌ دووچاری خه‌ڵكی كوردستان ناكات، ده‌لێـ” زۆر به‌روونی بارزانی دیدی خۆی له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان خستۆته‌ روو، هه‌ر هێزێكیش له‌باره‌ی كاته‌كه‌وه‌ قسه‌ی كردوه‌، بارزانی رووبه‌روی ئه‌و پرسیارانه‌ی كردۆته‌وه‌، هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ بارزانی پێی وایه‌ ناكرێت چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك راده‌ستی قه‌ده‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ناره‌زایه‌تیه‌كانی كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بكات، ده‌لێت هه‌موو ئه‌و وه‌ڤدانه‌ی داوای دواخستنی ریفراندۆم و كاته‌كه‌یان كردووه‌، هیچ وه‌ڵامێكیان پێنه‌بووه‌، هیچ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش نه‌یتوانیوه‌ زه‌مانه‌تی مانه‌وه‌ی كورد بكات له‌عێراق و هیچ ئاماده‌یه‌كیشی نیشان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه‌، بۆیه‌ بارزانی گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌خۆشم به‌ته‌نیا بمێنمه‌وه‌ ریفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت، گه‌لی كوردستان راده‌ستی داهاتووێكی روونی له‌ناو بردنی كورد ناكه‌م”.

Back to top button