كه‌ناڵێكی 45 ملیۆن دۆلاری كرایه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید وه‌رگری 87 ملیۆن دۆلار له‌مالیكی، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینی نه‌خێر بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه‌ناڵێكی له‌ژێر ناوی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم له‌سه‌ر قه‌مه‌ری نایلسات، كردۆته‌وه‌، شاره‌زایه‌كیش ده‌لێت كه‌ناڵه‌كه‌، به‌كارمه‌ند و ئامێره‌كانیه‌وه‌، مه‌سره‌فی به‌به‌های 45 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه‌”.

شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رپرسی كۆمپانیاكانی نالیا و به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئارتی، كه‌ناڵێكی بۆ دژایه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌ 45 ملیۆن  دۆلار كردۆته‌وه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌ دژایه‌تی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ژێر ناوی نه‌خێر بۆ ریفراندۆم كه‌ له‌سه‌ر قه‌مه‌ری نایلسات، په‌خش ده‌كرێت”.

پێشتر ناوبراو له‌ كه‌ناڵی ئێن ئارتی كه‌له‌لایان خۆیه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌بردرێت سه‌ر به‌ پرۆژه‌كانی خۆیه‌تی، جوڵانه‌وه‌یه‌كی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی راگه‌یاند، له‌چه‌ند رۆژی دوایشی دا ده‌ستی به‌جوڵه‌ی دژایه‌تی خواستی گه‌لی كوردستانی كرد بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ناوبراو، بریی 87 ملیۆن دۆلاری له‌نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقی وه‌رگرتبوو له‌ژێرناوی قه‌زر بۆ كۆمپانیای چاڤی لاند له‌ سلێمانی”.

Back to top button