بارزانی تەنها بۆ خوا حافیزی یەکجاری دەچێتە بەغدا
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، شاندێكی دیاری كرد بۆ سه‌ردانی به‌غدا، په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی رووداویش له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك، ده‌لێت مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها بۆ خواجافیزی یه‌كجاره‌كی ده‌چێته به‌غدا”.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 7ی 8ی 2017، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم له پیرمام كۆبوونه‌وه، پاش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێ كرا و هەڵسەنگاندنی بۆ كرا”.
هه‌ر له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم داهاتووه” هەروەها بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسەند كرا و ئەجیندا و بەرنامەی كاری شاندەكەیش بڕیاری لەسەر درا.
هه‌ر له‌و باریه‌وه، سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌باره‌ی سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا دهنووسێـ”بارزانی تەنها بۆ خوا حافیزی یەکجاری دەچێتە بەغدا