وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری: هه‌ر كه‌ناڵێك دژی ریفراندۆم بێت لێ پێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌ناڵێكی كۆماناوی و دیارترین كه‌ناڵ ئێن ئارتی هه‌ڵمه‌تی دژی ریفراندۆم راگه‌یاند، له‌ئێستادا، كه‌ناڵێكیش هه‌ر له‌لایان خاوه‌نی ئێن ئارتی كراوه‌ته‌وه به‌ناوی كه‌ناڵی نه‌خێر بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند” ڕێگە بە ھیچ کەناڵێک نادەین لە ھەرێمی کوردستاندا دژایەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بکات، بەڵکو ھەوڵ بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیە دەدەین و جگە لەوەش ھەرکەناڵێک دژایەتیی ئەو پرۆسەیە بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین.
محەمەد گەردی به‌ڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه’ئەو کەناڵەی باسی لێوە دەکرێت، کە گوایە کراوەتەوە بە ناوی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم، ئێمە لێی ئاگادار نین و ڕێگەش بە کردنەوەی کەناڵێکی لەو جۆرە نادەین و بەدواداچوونیشی بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی بزانێن ئەو کەناڵە چۆن کراوەتەوە، چونکە لە ھەرێم ئێمە ڕێگە بە کردنەوەی ئەوجۆرە کەناڵانە نادەین و ڕەنگە ئەمە لە دەرەوەی وڵات کرابێتەوە ڕوونیشی کردەوە: ”ئێمە جگە لەوەی ڕێگە بە کردنەوەی ئەو جۆرە کەناڵانە نادەین، بگرە ئەوانەی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیشدا کراونەتەوە، ھەرکەناڵێک دژایەتیی ڕیفراندۆم بکات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین، چونکە پێچەوانەی ڕێنمایییەکانی ئێمەیە و نابێت ھیچ کەناڵێک بانگەشە بۆ تێکدانی ئاشتەواییی نیشتمانی بکات و کارەکەی دژەنەتەوەیی بێت، چونکە ئێمە ھەوڵی سەرخستنی ڕیفراندۆم دەدەین.”
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه كه‌ناڵێك له‌سه‌ر مانگی دەستکردی نایلسات کراوەتەوە، به‌ناوی كه‌ناڵی نه‌خێر وابڕیاره ئه‌مشه‌و ئه‌و كه‌ناڵه بكرێته‌وه، كه كه‌ناڵه‌كه وا پێشانده‌درێت، كه هیچ خاوه‌نێكی نیه به‌ڵام به‌ناراسته‌وخۆ له‌لایان شاسوار عه‌بدولواحید به‌رێوه ده‌چێت، به 45 ملیۆن دۆلار ئاماده كراوه بۆ دژایه‌تی خواستی گه‌لی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان”.