سۆسیالیست بەهۆی قەیرانی داراییەوە ساڵیادی حزبەكەیان ناكەنەوە
سبەینێ سێ شەمە 8ی 8ی 2017 چل و یەك ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ، رۆژی 8ی ئابی 1976 حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ڕۆژگارێكدا دامەزرا كە زوڵم و ستەم و دیكتاتۆریەت لە عێراقدا گەیشتبووە ترۆپك ، گەل و شۆرش و شۆرشگێرانیش لە دژوارتین ڕەوشی چەوساندەوەو سەركەوتكردن و لەناوبردندا بوون .
“بەختیار كەریم ” وتەبێژی فەرمی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تایبەت بە خواكورك ڕاگەیاند ” بەهۆی ئەم بارودۆخە نەخوازراوەی لە ئارادایە و قەیرانی دارایی بۆتە ڕێگر لەبەردەم یادكردنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەكەمان ، بۆیە بە فەرمی هیچ یادكردنەوەیەك ناكەین و تەنها لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە میوانەكان دەكەین “.