لەسەر دەنگی سلێمانی لە راپرسیەكەدا بزانە چی دەگوترێت

خواكوڕك
لە راپرسیەكدا كە سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی CPHS لە زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان، لە چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، لە هەردوو پارێزگای هەلەبجە و سلێمانی، رێژەی دەنگی ئەو دوو پارێزگایە كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێناوە.
سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی زانکۆی ئەمریکی لە راپرسیەکه‌یاندا سەبارەت بە بابەتی سەربەخۆیی ، لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ، ئەو ئەنجامەیان ئاشکراکردوە. لەئەنجامەكەدا پارێزگای سلێمانی ٦۷٪ دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆیی هەر لەو راپرسیە دا پارێزگای هەڵەبجە ۸۲.۹٪ دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆیی.
نیاز حاجی چاودێری سیاسی لەسەر رێژەی دەنگەكانی ئەو دوو پارێزگایە بە خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەو ئەنجامە دڵخۆشکەرە و دەکرێ هیوای باشی لەسەر هەڵبچنرێت. لە چەند ساڵی رابردودا لە سنوری ئەم دوو پارێزگایە، بە چەندین شێواز کار لەسەر روخاندنی تاکی کورد کراوە. بەهەموو شێوەیەک هەوڵدراوە گیانی نەتەوەیی و کوردپەروەری بپوکێنرێتەوە. چەندین ڕاگەیاندن و ناوەندی جۆراوجۆر، بە بێ وێژدانیەوە بە شێوەیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەگەڕ خرابوون بۆ دژایەتی سەربەخۆیی. هەردەم پەرەیان بە دۆخی ناسەقامگیر و توندوتیژی و رقلێبونەوە داوە، ئەو ناوچەیە ببوە ناوەندی ململانێی سیاسی ناتەندروست و ملشکاندنی یەکتری. ئیدارەکەشی تا رادەیەکی زۆر لە خەمی هاوڵاتیاندا نەبووە و بەراست و چەپ خەریکی رووتانەوەی دانیشتوانەکەی بووە و خزمەتی پێویستیان پێشکەش نەکردوە .
هەروەها ئەو چاودێرە سیاسە دەلێت: سەرەرای ئەوەی کە ئەم ناوچەیە لەم دۆخە ئاڵۆز و نالەبارەدا بووە ( لە دوای ساڵی ۱۹۹۱ەوە تا ئێستا) کەچی کاریگەری ئەوتۆی نەکردۆتە سەر گیانی کوردایەتی و عاشقانی سەربەخۆیی ئەو دوو پارێزگایە، و ئەو رێژەیەی تێدا (بە کورد) ماونەتەوە، چونکە ئەوەی دەنگی بە نەخێر داوە هەرگیز (ناکرێ بە کورد) دابنرێت. دەرکەوت عێراقچیەکان و ئەوانەی دژی سەربەخۆیین، لە هەوڵەکانی رابردویاندا شکستیان خواردوه‌ و سەربەخۆ خوازان سەرکەوتوون.

Back to top button